لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له سلێمانی لێخۆشبوونی 15%ی قه‌رزی پاره‌ی كاره‌بای هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و تا سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای داوایه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوه 23.7.2023 بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قه‌رزی كاره‌بای هاوڵاتیان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا 24.10.2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه روونیكرده‌وه، لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسوڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاوڵاتیان، لە بەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەنه‌وه، یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.
پێشتر کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ی راگەیاندبوو، بە نووسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگا داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە لێخۆشبوونی کارەبا دەستپێبکاتەوە و ئەوانیش رەزامەندیان داوە.
وتبووشی، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و داهاتیش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، تەنانەت پشتگیری ئەوە دەکەن لێخۆشبوونەکە بکرێت بە 25% و 50%.
بۆ یەکەمجار حکومەتی هەرێم لە رێکەوتی 3.6.2021 بڕیاری لێخۆشبوونی هاوبەشانی کارەبا بە رێژەی 15% دەرکرد و لەوکاتەشەوە ساڵانە ئەو بڕیارە دەردەکرێت و تا ئێستا چەند جارێکیش وادەکەی درێژ کراوەتەوە.