بەرزتر دەبێتەوە
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە: تاكە هۆكاری بەرزبونەوە بێمتمانەییە
964+
كوردستان ئەحمەد
ئێستا 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 152 هەزار دینارە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت، پارەی عێراقی متمانەی نەماوە.
كەمێك پێش ئێستا نرخی 100 دۆلار چووە 152 هەزار دینار، قسەمانكرد لەگەڵ جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، وتی دوو هۆكار هەیە یەكەم، نەبوونی متمانە بە دیناری عێراقی، هەروەها داخستنی ئەو چواردە بانكە هۆكاری سەرەكین.
خەڵك هیچ متمانەی بە بازاڕ نییە، پارەی عێراقی بێمتمانەیە، خەڵكیش خۆی رارایە و باوەڕی بە بازاڕ نییە و كێشەیەیەك لە هێزی پارە و لە هێزی دیناری عێراقیە كە پڕە لە وردەكێشە، كێشەكە بانكی ناوەندیش نییە، چونكە بانكی ناوەندی رۆژی پێنج شەممە، 239 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، بە بەراورد بە رۆژی رابردوو 20 ملیۆن دینار زیاتری فرۆشتووە، جەبار گۆران وای وت.
لێمان پرسی ئەگەری زیادبوونی نرخی دۆلار هەیە و زیاتر بەرزببێتەوە، وتی، نازانین چۆنە، بەڵام ئەگەر وا بڕوا دۆلار گرانتر دەبێت.