ئەگەر کارێکی گرنگت نییە بە یەکتربڕی بەختیاریدا مەڕۆ
964+
توانا نەقی
پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە پرۆژەی یەکتربڕی بەختیاری بە ئاراستەی ناو شار کاری بڕین بۆ بەشێک لە قیری شەقامە جێگرەوەکەی ئەنجامدرا ئەمڕۆ قیر دەکرتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی کارکردن ئاراستەی هاتن بۆ ناوشار بووەتە یەک لاین و جەنجاڵی هاتوچۆ دروست بووە لەو شوێنەدا.
دەشڵێت، داواکارن لە شۆفێران تا کاتژمێر 10:00ـی ئەمشە و ئەگەر کارێکی گرنگیان نییە ئەو شەقامە بەکار نەهێنن.
لە دوای ئەو کاتەشەوە نوێکردنەوەی قیری شەقامی جێگرەوەکە بە سێ لاین دووبارە کراوە دەبێت بەڕووی شۆفێراندا.
یەکتربڕی باخی بەختیاری دەکەوێتە سەر شەقامی سلێمانی بۆ تاسڵوجە و نزیک زانکۆی سلێمانی لە بەرزەپردێک و ئەندەرپاسێک پێکهاتووە و تا ئێستا کارکردن تیایدا بەردەوامە.