لە خولی لاوان سیروانی نوێ شێروانەی گۆڵبارانکرد

+ 964

یادگار محەمەد – سلێمانی

بەبەشداری 21 یانە و لەژێر چاودێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، رکابەرییەکانی خولی لاوانی یانە پلە نایابەکان بۆ وەرزی 2022-2023 دەستپێکرد.

لە کۆمەڵەی سێهەم و لە شاری سلێمانی، یانەی سیروانی نوێ میوانداری شێروانەی شاری کەلاری کرد.

بەدرێژایی هەردوو تایمەکە، یاریزانانی سیروان باڵا دەستیان نواند و دواجار یارییەکەیان بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

گۆڵەکانیش لەلایەن هەریەک لە راستی بەختیار لە خولەکی 26، رێکەوت لایەق لە خولەکی 32، محەمەد بورهان لە خولەکی 50 بەهەڵە، ئەیاد دیاری لە خولەکی 64، محەمەد ئەحمەد لە خولەکی 67، میرکۆ ئیدریس لە خولەکی 75 تۆمارکران.

لە یارییەکی تردا و لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی چوارەم، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رووبەروی قەڵادزێ بۆوە، یانەی پێشمەرگە بە دوو گۆڵی یاد بەختیار و بینەر رزگار، یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی دەستپێکی رکابەرییەکانی بەدەستهێنا.