یانه‌ی دهۆك راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك له خولی نایابی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌شێك له ستافه‌كه‌ی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه، كارگێڕیی یانه‌كه‌ش راسته‌وخۆ راهێنه‌رێكی دیكه‌یان له شوێنی دیاریی كرد.
میلله‌ت جه‌مال ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی دهۆك به 964+ وت: كاپتن هه‌رمان ساڵح له‌سه‌ر داوا و پێداگیریی خۆی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، ئێمه هه‌وڵی زۆرمان دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر پێی باش بوو بڕوات.
هه‌رمان ساڵح له‌سه‌ر داوا و پێداگیریی خۆی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
وتیشی: “هه‌رمان ساڵح ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی باش نه‌بوو، بۆیه بڕیاری دا بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌رێكی تر بتوانێت ئه‌نجامه‌كان باش بكات”.
“كارگێڕیی یانه‌كه‌مان راسته‌وخۆ ئه‌ركی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی به راهێنه‌ر ئاشتی مسته‌فا سپارد و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كار بێت” میلله‌ت جه‌مال وای وت.
ئاشتی مسته‌فا یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی دهۆكه، پێشتر راهێنه‌ری تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و تیپی كوردستان و هه‌روه‌ها تیپی خولی عێراقی یانه‌ی دهۆك بووه و جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌كه كار ده‌كات.
یانه‌ی دهۆك له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی باش نین و دوای هه‌فته‌ی ده‌یه‌م، تیپه‌كه له پله‌ی ١٣یه و ١٠ خاڵی هەیە.
یانه‌ی دهۆك بۆ خولی كوردستان و خولی عێراق، دوو تیپی جیاوازی هه‌یه و هه‌ر تیپێكیش راهێنه‌ری تایبه‌ت و ستافی مه‌شقی خۆیان هه‌یه.