دیمەنێک لە رووداوەکەی ئەمڕۆ 120 مەتریی هەولێر. فۆتۆ: پەیجی فازل حاجی
رووداوێکی هاتوچۆ
“ئه‌وه‌ی روویداوه ته‌قینه‌وه و کاری تیرۆریستی نه‌بووه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له هه‌ولێر روویدا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌مه رووداوی هاتوۆچه‌یه و ته‌قینه‌وه‌ی كاری تیرۆریستی نه‌بووه.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ لە شەقامی 120مەتریی هه‌ولێر، بەرامبەر سەنتەری پشکنینی 32ی پاڕک، ئۆتۆمبێلێكی ئۆپلی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆلی لەدەست دا وخۆی کێشا بە گاردرێلەکانی تەنیشتی رێگه‌كه، پاش ئەوەی بۆ مەودای 20مەتر لە ناو گاردرێلەکان ده‌ڕوات، ئینجا وه‌ستاوه.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیكه‌ش بە سەختی بریندار بوو، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه‌ش تێكوپێك شكا.
فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، به‌هۆی سه‌ختی و سه‌رنجڕاكێشی رووداوه‌كه و تێكشكانی ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه، له ئه‌كاونتی خۆی وێنه‌كانی داناوه و نووسیویه‌تی ” ئه‌وه‌ی روویداوه ته‌قینه‌وه و كاری تیرۆریستی نه‌بووه و رووداو بووه”.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری رووداوی هاتوچۆ له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان روویانداوه و ژماره‌ی كوژررا و برینداره‌كانیش زۆرن.