بۆ کڕینی کارەبای ئێران

ئەمریکا بۆ ماوەی 120 رۆژ لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژکردەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەمریکا رازی بووە کە رێگە بە عێراق بدات بۆ ماوەی 120 رۆژی دیکە پشت بە کارەبای ئێران ببەستێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە قسەی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردوە دەڵێت، ئەنتۆنی بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا واژووی لەسەر ئەو نوسراوە کردووە کە رێگە بە عێراق دەدات تاوەکو 120 رۆژی دیکە، لەبەرامبەر دابینکردنی کارەبا پارە بە ئێران بدات.

“پارەکە لەرێگەی بانکە ناعێراقییەکانەوە، واتا لە وڵاتی سێیەمەوە دەخرێتە سەر هەژماری حسابی ئێران”، ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی وای وت.

ئەو پارانەی لە هەژمارە ناعێراقییەکان دادەنرێن، وەک ئەوانەی لە بانکە عێراقییەکاندان سنووردار دەکرێن و هێشتا پێویستی بە مۆڵەتی ئەمریکا دەبێت بۆئەوەی ئێران دەستی پێبگات و تەنیا بۆ کاڵای مرۆیی خەرج دەکرێت.