ئۆریول رۆمیۆ، یاریزانی نوێی بارسا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بارسێلۆنا چواره‌م گرێبه‌ستی راگه‌یاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانەی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، گرێبەستی لەگەڵ ئۆریۆل ڕۆمیۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانه‌ی جیرۆنا كردووه، كه ده‌بێتە چوارەم گرێبەستی یانه‌كه لەم هاوینەدا.
بارسێلۆنا له میدیای خۆیه‌وه بڵاویکردەوە، رۆمیۆی تەمەنی 31 ساڵان، گرێبەستی بۆ ماوەی 3 وەرز تا هاوینی 2026 واژۆکردووە، بە بڕگەی سزای 400 ملیۆن یۆرۆ.
بڕیار وایه رۆمیۆ شوێنی سێرجیۆ بوسکێتسی كاپتنی پێشووی یانه‌كه بگرێته‌وه، كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامییه‌وه كرد.
ئۆریۆل رۆمیۆ چوارەم گرێبەستی هاوینەی بارسێلۆنایە، دوای هه‌رسێ یاریزان ئیلکای گۆندۆگان، ئینیگۆ مارتینێز و ڤیتۆر رۆکی.