تۆزێك خۆڵیش هەیە
ئەمڕۆ كوردستان دوو پلە گەرمترە لە دوێنێ
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستاندا دوو پلە بەرزدەبێتەوە، بەرزترین پلەش لە گەرمیانە دەگاتە 47 پلە.
رۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە، پلەكانی گەرما وەك یەك دەبن، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەرانە كە 29 پلەیە و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیانە كە47 پلەیە.
ئاسمان ساماڵ دەبێت و كەمێك تۆز و خۆڵ هەیە و هیچ پەڵە هەورێكیش لە ئاسماندا نییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
سۆران : 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى