بەنرخترینە

هالاند لە پێش ئێمباپێیە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی، توانی به‌ پیش کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەڕەنسی بكه‌وێت لە پێشەنگی لیستی به‌نرخترین یاریزاناندا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی فوتبۆڵ بێنچمارک، کە تایبەتە بە ئابووریی تۆپی پێ، هالاند توانی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا ببێتە گرانترین یاریزانی جیهان بەپێی بەهای بازاڕ لە جیهاندا، دوای ئەوەی بەهاکەی بۆ 194 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

لە کاتێکدا ئێمباپێ دابەزی بۆ پلەی دووەم، كه‌ بەهای له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌دا 182 ملیۆن یۆرۆیه‌.

ئەستێرەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی ڤینسیۆس جۆنیۆر و جود بیلینگهام لە پلەكانی سێیەم و چوارەمدان، بە بەهای 157 ملیۆن یۆرۆ و 152 ملیۆن یۆرۆ.

هه‌روه‌ها لە پلەی پێنجەمدا ئەستێرەی لاوی ئەڵمانی جەمال موسیالا، یاریزانی بایرن میونشن دێت، بە بەهای 149 ملیۆن یۆرۆ.