لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی. گرافیک: 964
ئاسایشی هه‌رێم: ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌رانی نایاساییمان ده‌ستگیر كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، دەستگیرکردنی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی بیانی رادەگەیەنێت، كه به قاچاخ هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش رایگه‌یاند، 64 كه‌سی بیانییان دەستگیر كردووه، بە رێگه‌ی نایاسایی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئۆپه‌راسیۆنی دەزگای ئاسایش رۆژی 16.7.2023 توانیان 64 كه‌سی بیانی و شەش قاچاخچی و رێبەر دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیشیاندا بگرن.
“تۆمەتباران دەیانویست لە رێگه‌ی نایاساییەوە سنوورەکان ببەزێنن و کەسانی بیانی بهێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە پێناو بڕێک پارەدا،
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”، ده‌زگای ئاسایش – سلێمانی وا ده‌لێت.
ده‌زگاكه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، ئه‌و كه‌سانه له سنووری كام ناوچه‌وه هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.