رێگەی قەبرستانی چوارقوڕنە کۆنکرێت دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

رێگەی قەبرستانی گەورەی چوارقوڕنە کۆنکرێت دەکرێت و دەبێت لە ماوەی مانگێکدا تەواو بکرێت.

پێشتر ئاوەڕۆ بۆ هەمان رێگە کراوە و ئێستا بودجەی قیرتاوکردنەکە 60 ملیۆن دینارە لەسەر داهاتی شارەوانی.

جگە لە قەبرستانەکە چەند باخچە و قوتابخانەیەک سوود لەو کۆنکرێتکردنە وەردەگرن.

حەسەن زرار، سەرۆکی شارەوانیی چوارقوڕنە بە 964ـی راگەیاند، کارەکە لە لایەن لیژنەیەکی شارەوانییەکەیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

دەشڵێت، رێگەکەی ناخۆش بووە، بە تایبەت لە زستاناندا و داوایەکی زۆر هەبووە بۆ قیرتاوکردنی.