ئاویان دەوێت
لە بەهاری كۆن خۆپیشاندانە
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی بەهاری كۆنی هەولێر گردبوونەوە و داوای ئاو دەكەن.
یەكێك لە ژنەكان لەبەردەم مایكی 964دا وەستاوە و دەڵێت، وەڵا كرێچییم، دوو رۆژە ئاو نەهاتووەتە ماڵەكەم، داوای ئاو دەكەم، نە ئاو هەیە نە هیچ هەیە.
ژنێكی تر دێتە بەردەم مایكەكە و دەڵێت، وەڵا ئاوامان نییە دۆخمان زۆر خراپە و چەند رۆژە بە دەبە ئاوم دەستدەكەوێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد