بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس برینداربوون
964+
ئاسۆ وەرتی ــ چۆمان
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هامڵتۆن لە گوندی ناوپردانی سەربەقەزای چۆمان رووداوێکی هاتوچۆ روویداو سێ کەس بریندار بوون.
موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964 وت، “ئاگادار کرانەوە لە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان توێتا تەکسییەک و ئۆتۆمێلێکی گۆڵفی تایبەت بەهۆیەوە سێ سەرنیشینی تاکسیەکە بریندار بوون.
وتیشی داوا شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن، خێرایی کەم بکەنەوە لە رێگەی هامڵتۆن چونکە رێگەکە یەکسایده و رۆژانە بارهەڵگرێکی زۆر بەڕێگەکەدا هاتوچۆدەکەن.