"فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان"
ئاسایشی سلێمانی: گروپێکی چەکداری نایاساییمان دەستگیرکرد
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، گروپێکی چەکداری نایاسایی دەستگیرکردووە لە گەرمیان کە ناویان لە خۆیان ناوە “فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، چەکدارەکان رووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی ئاسایش بریندار بوون، هەروەها دوو چەکدار بریندار بوون و یەکێکی دیکەیان کوژراوە.
بە قسەی ئاسایش، ئەو گروپە “بوونەتە هۆی پشێوی و نائارامی لە ناوچەکە و هەستاون بە خۆنمایشکردن و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەکردن و تەقەکردن و تۆقاندنی هاوڵاتیان”.
ئەو دەزگا ئەمنیە دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە رووبەڕووی ئەندامانی گروپەکە بوونەتەوە و دەستگیریان کردوون.