تا ئێستا 13 کەس لەسەر ئاگر دەستگیر کراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما رووداوی ئاگر کەوتنەوە روو لە زیاد بوونە و پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، تەنیا لەم هاوینەدا 13 هاوڵاتی دەستگیر کراوە.
لەم وەرزی هاوینەدا زیاد لە 21 هەزار دۆنم پوش و پاوان و دار سووتاون لە سنوری شاری سلێمانیدا.
هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964 راگەیاند، لەسەر ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوانەی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا کەوتوونەتەوە 13 کەس دەستگیر کراوە.
لە پێنجوێنەوە تا چەمچەماڵ بە 10 قەزا و 24 ناحیە زیاد لە 21 ھەزار دۆنم پوش و پاوان و دار سووتاون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی