کەسێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکا

964+

پێشەوا محەمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی بە رەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوکاندا لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

گەنجەکە تەمەنی 29 ساڵە و دانیشتووی بابل بووە و لەگەڵ گرووپێکی گەشتیاری هاتووەتە کوردستان.

“بە هەوڵی تیمەکانمان توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا تەرمەکەی بدۆزینەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کراوە بۆ توێکاری تەرمەکەی”، ئەوە قسەی سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکانە بۆ 964.

وتیشی، “ئەم وەرزە هاوڵاتیان زۆر سەردانی دەریاچەکان دەکەن و دەبێت زۆر بە هۆشیارییەوە بچنە ناو رووبارەکانەوە، چونکە کارەساتی لێدەکەوێتەوە”.