دیکلان رایس. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دیكلان رایس بووه یاریزانی ئارسیناڵ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئەمڕۆ شەممە به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی دیكلان رایسی یاریزانی یانه‌ی وێستهامی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
ئارسیناڵ ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و پاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئینگلیزی، رایس ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزانی ئینگلیزی و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ به نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ واژۆ ده‌كات.
رایس بە درێسی هامێرز 245 یاریی كردووه، وه‌رزی رابردووش نازناوی خولی کۆنفرانسی ئەوروپای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها 43 یاریی نێوده‌وڵه‌تیشی كردووه