شەش رووداوی هاتوچۆ تا نێوەڕۆ
دوو رووداوی هاتوچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەهۆی دوو رووداوی هاتووچۆلەناو قه‌زای کەلار شەش کەس برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە، ئه‌مه‌ش چواره‌م رووداوی هاتووچۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یه تا ئێستا.
ئەمڕۆ شەمە 15.7.2023 بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا – مان تەنکەر، بەرامبەر گەڕەکی ئازادی له كه‌لار، شۆفێر و دوو سەرنشینی نیسان ناڤاراکە برینداربوون.
هەروەها لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و مسیۆبوشی لانسەر بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان به‌یه‌كیاندادا، له ئه‌نجامدا شۆفێر و دوو سەرنشینی لانسەرەکە برینداربوون، کە یەکێکیان منداڵە.
هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، سەرجەم بریندارەکانی هه‌ردوو رووداوه‌كه بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە هەردوو رووداوەکە دەستیپێکردووە.
به‌م دوو رووداوه، ئه‌مه پێنجه‌م رووداوی هاتوچۆی ئه‌مڕۆیه له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا، كه یه‌كێكی دیكه‌یان له گه‌رمیان، یه‌كێكیان له چه‌مچه‌ماڵ و یه‌كێكیشیان له رێگه‌ی دهۆك – موسڵ بووه.
به كۆی گشتی رووداوه‌كان، چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و 22 كه‌سیش بریندارن.