دیمەنی رووباری خابور لە زاخۆ. وێنە: 964
لە ماوەی سێ کاتژمێردا بوو بە چوار حاڵەت
کەسێکی دیکە لە زاخۆ خنکا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
حاڵەتێکی دیکەی خنکان لە زاخۆ روویداو بەوەشەوە لە ماوەی سێ کاتژمێردا چوار کەس لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە خنکان گیانیانلەدەستداوە
رووداوی یەکەم لە گوندی دولا کاتژمێر چواری ئێوارە گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ خنکا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا.
رووداوی دووەم کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە کۆمەڵگەی باکرما گەنجێکی تەمەن 14 ساڵ خنکا و تەرمی ئەویش دوزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادیکراوە.
رووداوی سێیەم لە کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ناوچەی بەرەگەورا کە دەکەوێتە روژهەلاتی شاری زاخۆ، گەنجێکی تەمەن 13 ساڵ خنکا و تەرمی ئەویش رەوانەی پزیشکی داد کرا.
هەرچی رووادوی چوارەمە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە گوندی خالش خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نە دوزراوەتەوە.
جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ مردنی هەر چوار گەنج پشتڕاستکردەوە و وتی، تیمەکانمان سەرقالی دوزینەوەی تەرمی چوارەمن کە تەنیا ئەو ماوە دەربهێنرێت و ئەوانی تر هەموویان تەرمەکانیان لە پزیشکی دادین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی