دیمەنی ژمارەیک تاکسی. وێنە: 964
تەنیا سبەینێ کات ماوە تاکسی لۆگۆی نەبێت سزا دەدرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ ئەو شۆفێری تاکسیانەی لۆگۆی تایبەت بە گواستنەوەیان لە تاکسیەکانیان نەداوە، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی دەڵێت لە سبەینێوە سزا دەدرێن.
تا ئێستا نزیکەی 15 ھەزار و 600 تاکسی لۆگۆی وەرگرتووە، نزیکەی 11 ھەزار تاکسی ماوە لۆگۆ وەربگرێت.
لە سبەینێوە شەممە ھەر تاکسیەک لۆگۆی پێوە نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆوە بە بڕی 40 ھەزار دینار سزا دەدرێت، ھەر مانگێک دوابکەوێت دەبێتە دوو ھێندە.
سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە 964ـی اگەیاند، چوار ساڵە داوا لە شۆفێرانی تاکسی دەکرێت لۆگۆ وەربگرن، ئێستا لۆدێکی زۆریان لەسەر دروست کردوون.
لە شاری سلێمانیدا 27 هەزار تاکسی هەیە و رۆژانە کاری خۆیان دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی