تەمەنی 60 ساڵانە
دایکی هەشت منداڵە و بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندێکی قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا کە دایکی هەشت منداڵە.
ژنەکە ناوی سەدریا حەسەنە، تەمەنی 60 ساڵە، دانیشتووی گوندی زەوی رەشە.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، “لە ماڵەکەیاندا سەدریا شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵیان هەیە، ئەم بەیانیە چووەتە ئەوێ، ویستوویەتی بە مزەخە ئاو بۆ ئاژەڵەکان بەربداتەوە، بەڵام کارەبای مزەخەکە دەیگرێت و لە هۆشی خۆی دەچێت، تاوەکو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.
هەر لەم بارەیەوە، نەشوان بەرزنجی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بۆ 964ـی پشتڕاستکردەوە کە نزیک بە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئەو ژنەیان گەیاندووەتە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش و بۆیان دەرکەوتووە بە کارەبا گیانی لەدەستداوە.