بیبەری تون و شیرین لە كێڵگەكانی كوردستان.، وێنە:سۆشیاڵ میدیا
تیژ و شیرینیان هەیە
بیبەری خۆمانە پێگەیشت
964+
كوردستان ئەحمەد
دوو جۆر بیبەر لە هەرێمی كوردستان پێگەیشتوون، شیرین و توون و لە قەبارەی ورد و گەورە، ئەمڕۆ خرانە بازاڕەوە.
بیبەری شیرین و بیبەری توون، هەردوكیان رەنگیان سەوزە، قەبارەی شیرینەكە گەورەیە و تامێكی شیرین و مەیلەو تفتی هەیە، كە پێدەگات رەنگی بۆ سوور و پرتەقاڵی دەگۆڕێت، بیبەرە توونەكە، درێژ و باریكە هەندێك جۆری وردە و زۆر توونە.
ئێستا لە بازاڕدا كیلۆی بیبەری شیرین دوو هەزار دینار دەكات و بیبەرە توونەكەش كیلۆی چوار هەزار دینارە .
خاكی هەرێمی كوردستان لە بار و بەپیتە بۆ بەرهەمهێنانی بیبەری توون و شیرین، سێ مانگی دەوێت تا بەبەرهەم دەگات و بە درێژایی وەرزی هاوین بەرهەمی هەیە.
تۆوەكەی ورد و رەش و سپییە، بەهێزە و بەرگەی گەرما و سەرما و كەمئاوی دەگرێت، بە شێوەی شەتڵ دەكرێت.
شەتڵكردن بریتییە لە كرداری گواستنەوەی شەتڵی بیبەر لە ناو لوولەیەكی نایلۆنیدایە، یەك مانگ بە شێوەی شەتڵ دەمێنێتەوە و دواتر جووتیارەكان لە زەوی دەیچێنن و بە سێ مانگ بەرهەمی دەبێت.
لە رووی تەندروستییەوە بیبەر حەوت سوودی هەیە، یەكێكە لە سەوزە دڵخوازەكان لای هاوڵاتیان و بە وشكی و بە تەڕیش دەخورێت.
بیبەری توون وشك دەكرێتەوە، 15 رۆژ دەخرێتە بەر خۆر و دواتر دەهاڕدرێت و بە شێوەی بەهارات دروست دەكرێت.