هەواڵەکان لەگەڵ هێرۆ

وانەبێژی نوێ دانامەزرێن و لە چاکسازی گەورانیش یۆگا دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

-وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە ئەمساڵ وانەبێژی نوێ دانەمەزرێنێت و پەروەردەی شارەکان راسپێردراون بەو مامۆستایانەی هەیانە پڕۆسەی خوێندن بەڕێوەببەن.

-بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانەوە، بەشێک لە کەپرەکانی سەیرانگەی ژاڵەناو ژێرئاو کەوتن و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

-کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، لە پلانیاندایە کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەن.

-نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێك له‌ كه‌مپى ئاواره‌كان له‌ هه‌رشه‌می نزیک هەولێر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 16 كه‌ره‌ڤانه‌ سووتان.

-چاکسازیی گەورانی هەولێر خولێکی یۆگای بۆ بەشێک لە سزادراوەکان کردەوە.