چاکسازیی گەورانی هەولێر

سزادراوان یۆگا ئەنجام دەدەن

964+

ژووری هەواڵ

چاکسازیی گەورانی هەولێر رایگەیاندووە، کۆمەڵێک سزادراو لە چاکسازییەکەیان لەسەر خواستی خۆیان خولێکی یۆگایان بۆ کراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتىی چاکسازیی گەورانی هەولێر رایگەیاند، هۆبەی چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییەکە خولێکی فێربوون و ئەنجامدانی بۆ کۆمەڵێک سزادراو ئەنجامداوە، کە خۆیان ئارەزووی ئەنجامدانی ئەو راهێنانەیان کردووە.

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، ژمارەی ئەو سزادراوانە 12 کەسن، بە پێی هەواڵەکەی چاکسازیی گەورانی هەولێر خولەکە بەردەوامیی دەبێت.

پێشووتر مەحمود شێرزاد راهێنەری یۆگا بە 964ی وتبوو، یۆگا بریتییە لە شێوازی سروشتی و دروستی ژیانکردن و بەکارهێنانی لەش و هەستەکان، هەموو جوڵەکانی لە سروشت وەرگیراون، نە ئاینە و نە وەرزشە.