لیۆ مێسی، بەرەو کۆتایی کاروانی وەرزشیی دەچێت. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی واز له یاریكردن ده‌هێنێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی، یاریزانی نوێی ئینتەر مه‌یامی ئەمریکی، رایگەیاند، نازانێت کەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی واز لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەهێنێت، به‌ڵام وتیشی “نزیك بووه”.
مێسی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌رجه‌نتین، دانی به‌وه‌دانا، به‌م زووانه واز له یاریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت به هۆی گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نییه‌وه.
مێسی بەم دواییە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاته‌كه‌ی نازناوی مۆندیالی 2022ی بەدەستهێنا.
پاڵەوانی جیهان دەڵێت: بە هۆی لۆژیک و تەمەنه‌وه، بەم زووانە واز له یاریی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌هێنم، ئه‌مه روودەدات، به‌ڵام نازانم كه‌ی ده‌بێت، ئێستا چێژ له رۆژانی ژیانم وه‌رده‌گرم.
مێسی ئاماژەی بەوە کرد، وازهێنانی ئەو کاتە روودەدات کە پێویستە رووبدات.
بڕیاره رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مێسی لە یاریگه‌ی لۆکهارت لە فلۆریدا وەک یاریزانی نوێی یانەی ئینتەر مه‌یامی بناسێنرێت.