چه‌ند بنکەیه‌كی پاسەوانی لە نێوان ھەرێم و ئێران دروستده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا، چه‌ند بنكه‌یه‌كى پاسه‌وانى سنوورى له سنوورى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى ئێران دروستبكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 10 ملیار دینارى ته‌رخانكردووه.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى عێراق كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاندووه، دروستكردنى ئه‌و بنكانه‌ى پاسه‌وانى له‌رێگه‌ى وەزارەتی ناوخۆوه جێبه‌جێدەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، ئامانج لەو بڕیارە رێگریی کردنە لە قاچاخچێتی و دزەکردن لە سنورەکانەوە، ئەوەش جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەیە کە لەنێوان عێراق و ئێران بۆ پارێزگارییکردن لە سنورەکانی نێوانیان کراوە.