ئەنجومەنی باڵای ئاو یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا

964+

پێشەوا محەمەد

سەبارەت بە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوی ژێرزەوی سەرزەوی، ئەنجومەنی باڵای ئاو لە هەرێم کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 11.7.2023 لە ژێر رۆشنایی یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2022ـی بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو بوو لە هەرێمی کوردستان.

لە دوای پەسەندکردنی یاساکە و دامەزراندنی ئەنجومەنەکە، ئەوە یەکەم کۆبوونەوەیان بوو کە ئەنجامیان داوە.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەوە کۆبوونەوەی سەرەتا بووە و باس لەو هێڵە گشتیانە کراوە، کە ئەنجومەنەکە کاریان لەسەر بکات و سەرجەمیشیان پەیوەندی بە ئاوەوە هەیە.

وتیشی، “سەبارەت بە پاراستنی ئاو و چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئاو‌ و لێدانی بیر و بیرە نایاساییەکان، گفتوگۆ کرا و پلانی گونجاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان دادەڕێژرێت”.