هەر ئەمڕۆ لەناوبران
دەیانویست خەنە و بۆیەی بەسەرچوو ساغبکەنەوە
964+
فەهمی نەبی
ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، لە دوو گەڕەکی هەولێر دەستیان بەسەر دوو کۆگادا گرتووە، خەنە و بۆیەی دیواریان هەڵگرتبوو بۆ ساغکردنەوە، کە ماوەی بەکارهێنانەکانیان بەسەرچوو بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بابەتانەی لە دوو کۆگادا راگەیاند.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە گەڕەکی 159ی گوڵان لە هەولێر، دەستیان بەسەر 38 فەردە خەنەی ماوەبەسەرچوودا گرتووە، هاوکات لە ناحیەی کەسنەزان لەناو کۆگای یەکێک لە براندەکانی بۆیەی دیوار 109 جلیکان بۆیە و 297 کارتۆن بۆیە دۆزراوەتەوە، کە ماوەکەیان بەسەرچوو بوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر سەرجەمی ئەو بابەتانەی دەستیانبەسەرداگیراوە ئەمڕۆ لەناوبران.