دیمه‌نى یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان.. وێنه: 964+
هه‌ڵه‌بجه رێنمایی نوێ ده‌داته مریشكفرۆش و گۆشتفرۆشه‌كانى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى هه‌ڵه‌بجه لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕ و ئابوورى چه‌ند رێنماییه‌كانى نوێ به مریشكفرۆش و گۆشتفرۆشه‌كانى سنووره‌كه ده‌ده‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌و رێنماییانه مامه‌ڵه بكرێت، سزایان ده‌ده‌ن.
رێنماییه نوێیه‌كان گه‌یشتنه ناحیه‌ى خوڕماڵ و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا هه‌مان رێنمایی ده‌درێته لیژنه‌ى ناحیه‌كانى دیكه.
دکتۆر دڵنیا فاروق، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه بۆ 964 ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و رێنماییه نوێیانه فشاركردنى زیاتره بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنكارانه، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا تاى خوێن به‌ربوون له ئارادایه.
له دوێنێوه، لیژنەی ئابووری خورماڵ ده‌ستیان به سەردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌و شوێنكارانه كردووه و رێنماییه نوێیه‌كانیشیان پێگه‌یاندوون.
به‌پێی رێنماییه‌كان له‌مه‌ودوا ئه‌و شوێنكارانه ناچار ده‌كرێن، لەکاتی ئیشکردندا سه‌دریە له‌به‌ربكه‌ن و پێویستیشه هه‌موویان له‌دوكانه‌كانیاندا دەرمانخانەی فریاگوزارییان هەبێت .
گۆشتی بێ مۆر لەهەر دوکانێک هەبێت روبەڕووی سزا دەبێتەوە و بە هیچ جۆرێکیش نابێت مریشکی ئامادەکراویان هەبێت.
بۆ سه‌لامه‌تى شوێنه‌كانیشیان له ئه‌گه‌رى روودانى هه‌ر رووداوێك، پێویسته، تۆپی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ سەر سعاتی کارەبا و ئامێره‌كانى ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت .
هه‌ر مریشكفرۆشێك پابه‌ند كراوه به گۆڕینی ئاوی مریشک پاک‌کردن، لەدوای پاککردنی 5 – 6 مریشک.