شانۆگەریەكی كۆمیدیە

بوك و زاوا لە كۆن و ئێستادا نمایش دەكرێت

964+

كوردستان ئەحمەد

گروپی شانۆیی هەوار لە كەركوك وچەند شانۆكارێكی سەقز پێكەوە شانۆگەری بوك و زاوا لە ئێستا و لە كۆندا نمایشدەكەن.

شانۆگەریەكە لەلایەن نەژاد نەجمەوە كاری دەرهێنان و سەرجەم كارە هونەریەكانی دیكەی بۆدەكرێت، بەرهەمێكی كۆمیدی تەنز ئامێزی مێژووییە.

شانۆگەریەكە باس لە ژیانی هاوسەرگیری لە ئێستا و هاوسەرگیری لە كۆندا دەكات، چوار ئەكتەری سەرەكی رۆڵدەگێڕن لە شانۆگەریەكەدا.

نەژاد نەجم، دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری شانۆكە بە 964ی وت، شانۆگەریەكە بەشێوەی ئۆنلاین سەرەتا كارمان تێدادەكرد و دواتریش توانیمان لە كەركوك چەند  پڕۆڤەیەك بكەین، ئێستا ئامادەكاریی تەواوەتیان تێدایە بۆ ئەنجامدانی شانۆگەریەكە.

وا بڕیارە لە كەركوك و لە سەقزیش شانۆگەریەكە پێشكەشبكرێت، ئەكتەرەكان خەڵی شاری سەقزن و دەرهێنەرەكەش كەركوكییە، ئەم شانۆگەریە یەكەمین كاری هاوبەشی گروپی شانۆی هەواری كەركوك و شانۆكارانی سەقزە.