گەشتوگوزاری چۆمان: تونێلە بەفرەکانى پڕژێ مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره
964+
ئاسۆ وەرتی ـ چۆمان
گەشتوگوزاری چۆمان داوا ده‌كات گەشتیاران توخنی تونێلە بەفرەکانى ناوچه‌ى پڕژێ نه‌كه‌ون، چونكه مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره.
پڕژێ، یه‌كێكه له‌و شوێنه گه‌شتیارییانه‌ى سنوورى قه‌زاى چۆمان به‌هۆى بوونى چاڵى به‌فر، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌فرى لێده‌مێنێت و گه‌شتیاریش له وه‌رزى گه‌رمادا بەلێشاو سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
هەڵگورد محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان بە 964ـی راگه‌یاند، “مەترسی داڕمان له‌سه‌ر تونێلە بەفرینەکانى ناوچه‌ى پڕژێ هه‌یه و داوا ده‌كه‌ین گه‌شتیار سه‌ردانى نه‌كه‌ن”.
وتیشی، “ساڵانی رابردوو رووداوی داڕمانی بەفری تونێلەکان روویداوە و سێ گەشتیاریش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە”.
دەڤەری باڵەکایەتی كه قه‌زاى چۆمان به‌شێكییه‌تى، جگه له ناوچەی گەشتیاری كوێستانى پڕژێ، ناوچه‌كانى کانیەڕەش، گۆمی بێکودیانیش چوار وه‌رزه به‌فریان لێده‌مێنێت، به‌ڵام تونێله به‌فرینه‌كانى پڕژێ مه‌ترسیدارترینیانە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن