بارسێلۆنا نه‌یمار وه‌رناگرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بارسێلۆنا ره‌تیكرده‌وه جارێكی دیكه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌یمار دا سێلڤای یاریزانی به‌ڕازیلی واژۆ بكات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی بارسا نه‌یتوانی مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی، بریكاره‌كانی نه‌یمار ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یماریان خسته به‌رده‌م یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ره‌تیكرده‌وه نه‌یمار بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی، بۆ ئه‌مه‌ش دوو هۆكاریان هه‌یه، ئه‌وانیش نه‌بوونی پاره‌ی پێویست و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرفت له تیپه‌كه‌یاندا.
نه‌یمار ئاستی دابه‌زیوه و ماوه‌یه‌كی زۆریشه به‌هۆی پێكان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له یاریگه‌كان دابڕاوه.