لە قەزای شێخان دوو باندی دزیکردن دەسگیرکران

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزای شێخان دوو باندی تاوانی کوشتن و دزی کردن لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە شێخان دەستەبەسەرکران ژمارەیان حەوت کەسن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەزای شێخان بر 964ـی وت، ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێک دا توانیویانە دوو باندی تاوان کردن دەستەسەربکەن بە هاوکاری پۆلیسی دهۆک شوێنی باندەکان دەست نیشانکرا و دەستگیریانکردوون و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

وتیشی، پێش مانگێک تاوانێکی کوشتن لە سەنتەری شێخان روویدا بوو، بەڵام تاوانبارەکان هەڵاتوون و ئەمرۆ تاوانبارەکان کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون شوێنەکەیان دەست نیشانکرا و لە لادێیەکی نزیک شاری موسڵ دەستگیرکران.

964 دەزانێت، باندەکە لە چوار براو باوکێک پێکهاتوون و دوو کەسی دیکەشیان لەگەڵدایە، لەسەر دزیککردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شێخان دەسگیرکراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی