وێنەی ئەو شوێنەوارەی لە سۆران دۆزراوەتەوە. فۆتۆ/964+
دواى 32 ساڵ شوێنه‌وارى هه‌رێم رێنمایی بۆ ده‌رچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 32 ساڵ شوێنه‌وارى هه‌رێم ده‌بێته خاوه‌ن رێنمایی تایبه‌ت به‌خۆى و ئه‌و رێنماییه نوێیانه‌ش له‌دوا ژماره‌ى رۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
رێنماییه‌كان، له چوارچێوه‌ى رێنمایی ژماره 1 ـى ساڵى 2022ـى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره كه شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور به‌شێكى گرنگی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه.
رێنماییه نوێیه‌كان له‌ژێر ناوى “به‌ئاسان جێبه‌جێكردنى یاساى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى شوێنه‌وار و كه‌له‌پووره له هه‌رێمی كوردستاندا به ژماره 5ـى ساڵى 2021.
كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و كه‌له‌پوور له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، یه‌كه‌مجاره دواى 32 ساڵ ئه‌و رێنماییانه له‌چوارچێوه‌ى یاسای شوێنه‌وار ده‌ربچن.
وتیشی “ناوه‌ڕۆكى رێنماییه‌كان تایبه‌تن به چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن و ئیداره‌دانى شوێنه‌واره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و زێده‌ڕۆیانه‌ى كه ده‌كرێنه سه‌ر شوێنه‌واره‌كان”.
روونیكرده‌وه، هه‌ر له‌ناو ئه‌و رێنمایانه‌ى كه تایبه‌تن به سه‌رپێچیكردن و زێده‌ڕۆیی كردن بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌كان، حوكم و سزاكانیش ده‌ستنیشان كراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ، ده‌رچوونى ئه‌و رێنماییانه بۆ شوێنه‌وار زۆر گرنگن به تایبه‌تیش بۆ پاراستنى شوێنه‌واره‌كان.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له شوێنه‌وار و كه‌له‌پورى هه‌رێم وه‌ریگرتووه، له هه‌رێمى كوردستاندا به هه‌زاران شوێنه‌وار هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به فه‌رمی تۆماركراون بریتین له پێنج هه‌زار و 800 شوێنه‌واره، كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان.