زیانی زۆری هەبووە

کەسێک بە تۆمەتی ئاگرەکەی ماوەت دەستگیر کرا

+964

کوردستان ئەحمەد

ئەمشەو لە چەند شوێنێكی جیاواز لە دەشتی تلێ لە قەزای ماوەت ئاگركەوتەوە و بەهۆیەوە 350 دۆنم پووش و پاوان و دار سووتان.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964ی وت، هەر ئەمشەو ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە، كەسێكیش دەستگیركراوە كە تۆمەتبارە بە سووتاندنی دەشتی تلێ.

دەشتی تلێ، زەوییەكی پانوبەرینە لە سنووری قەزای ماوەت، پێدەشت و دۆڵ و گرد و چیاشی تێدایە، دەوڵەمەندە بە مازو و قەزوان و سنەوبەر،  پێدەشتەكەش بۆ گەنم و جۆ و كاڵەك و شووتی زۆر باشە.

بەشێك لە ئاگرەكە بەهۆی تەقینەوەی لوغم و تەقینەوەی نادیارەوە كەوتووەتەوە، پۆلیس و هاوڵاتیان نەیانتوانیوە بە ئاسانی ئاگرەكە بكوژێنەوە چونكە هەندێك لە ناوچەكانی دەوروبەری ماوەت تا ئێستا لوغمڕێژە.