بەم بەرەبەیانە ئۆتۆمبێلەكەی بووە قەرەبروت

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی ئاكرێ ئۆتۆمبێلێك سووتا، بەرگریی شارستانی ئاگرەكەی كۆنترۆڵ كرد.

“عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، لە دە خولەكدا ئۆتۆمبێلەكەیان كۆنترۆڵ كرد و رێگریان لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە كرد بەڵام ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوی سووتا.

تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاكرێ بە دوو ئۆتۆمبێل سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بوون، ئۆتۆمبێلەكە لە بەشی پێشەوە سووتاوە، كڵپەیەكی گەورەی کرد، ناوچەكەی كردە دووكەڵ و بەشێكی زۆری سووتا.

بەرگریی شارستانی دەڵێت، هۆكاری ئاگرەكە نازانرێت چییە، کە بە هۆیەوە یەكێك لە دوكانەكانی ناوچەی پیشەسازی سووتاوە، بەڵام زیانی زۆری پێنەگەیشتووە.

ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری ئۆپترایە، ژمارەی دهۆكی لە سەرەوە و رەنگێكی رەساسی هەیە و بە تەواوی بووە بە قەرەبروت.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد