بەشێك لە شوتیەكەی بەردەڕەش نەخۆشە
964+
كوردستان ئەحمەد
نەخۆشی لە شوتیەكەی دەشتی بەردەڕەشی داوە و زۆربەی لەناوچووە.
زیاتر لە 15 هەزار دۆنم زەوی لە بەردەڕەش كراوە بەشوتی، ئەمساڵ شتوتی دوو كێشەی هیە، بەشێكی نەخۆشە و ئەوەی تری كەماوەتەوە پارەناكات.
نرخی یەك شوتی بە 250دینار بۆ 150 دینارە، بەڵام لە بازاڕ زیاتر دەكات، هەندێكی دەگاتە500 دینار و زیاتریش.
شوتیەكە شیرین و ئاودار و گەورەیە، شوتی واهەیە كێشەكەی دەگاتە هەشتكیلۆ، رەنگێكی سور و بەرگێكی سەوزی كاڵی هەیە.
نەخۆشیەكی درمی لە ناو شوتیەكەدا بڵاوبوەتەوە، خاڵی وردی سەوز لەسەر شوتیەكە دروستبووە، لە ناوەوە رەنگ وتامەكەی تێكدەدات.
تەحسین سلێمان، بەڕێوبەری كشتوكاڵی بەردەڕەش بە 964ی وت،شوتی ئەمساڵ لە بەردەڕەش وەك پار نییە، هەم تۆوەكەی خراپە هەمیش بەرگەی سەرما و گەرمای زۆر ناگرێت،ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی بەرهەمەكەی ئەمساڵ خراپ ببێت.
ئێستا رێگا كراوەیە لە نێوان موسڵ و دهۆك و ئاكرێ و ئامێدی و هەولێر، جوتیاران دەتوانن شوتی بنێرن بۆ خواروی عێراقیش، هیچ رێگرییەك ناكرێت لەو شوتیە كەبەرهەمهێنراوەة تەحسین سلێمان وای وت،
شوتی بەرهەمێكی هاوینەیە، پڕپڕۆتین و ریشاڵە لە هەرێمی كوردستاندا بە دووجۆر بەرهەمدەهێنرێت لە مانگی پێنجدا تۆوەكەی دەچێنرێت و لە مانگی حەوتدا كۆدەكرێتەوە.