موای تایی سلێمانی تاقیکردنەوەی بۆ یاریزانەکانی کرد
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی قۆناغی تاقیکردنەوەی یاریزانانی یاریی موای تای بەڕێوەچوو.
لە ژێر چاودێریی فیدراسیۆنی موای تای عێراق و بە سەرپەرشتی لقی سلێمانی لە هۆڵی یانەی وەرزشی ئاشتی، قۆناغی تاقیکردنەوەی یاریزانان بەڕێوەچوو.
سیروان مینە ئەندامی فیدراسیۆنی موای تای عێراق بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، ساڵانە ئەم تاقیکردنەوانانە ئەنجام دەدرێن، تا لەسەر ئاست و توانای یاریزانان بوەستن، بۆ ئەوەی باشترینیان دەستنیشان بکرێت بۆ رکابەرییەکانی عێراق.
وتیشی، لەم ساڵدا 120 یاریزانی موای تای لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەشدارییان کردووە و ئەو یاریزانەی بە سەرکەووتویی قۆناغەکە تەواو بکات، ئەوا دەببێتە خاوەنی پەساپۆرتی یاریی موای تای و دەتوانێت بەشداریی سەرجەم خول و پاڵەوانیەتییەکانی عێراق بکات.
لە تاقیکردنەوەکەدا هەشت تەمەنی جیاواز رکابەرییان دەکرد و قۆناغی تاقیکردنەوەکانیش ماوەی یەک رۆژ بەردەوام بوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا