964 لینکەکان بڵاودەکاتەوە

ئەگەر لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا ناڕازیت تانە تۆمار بکە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی خوێندنی باڵائ هەرێم پێنج رۆژی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا دیاریکردووە، ئەوانەی ناڕەزاییان هەیە دەتوانیی تانە لە ئەنجامەکان بدەن.

بۆ ئەمساڵ لە پرۆسەی خوێندنی باڵا، بۆ هەریەکە لە ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا 15 هەزار و 728 خوازیار داواکاریان پێشکەشکردبوو، ئەو ژمارەیە کێبڕکێیان لەسەر حەوت هەزار و 614 کورسی دەکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فۆڕمی تانەدانی بە شێوەی ئۆنڵاین کارا کرد، کە تا 11.7.2023 وەزارەت داوادەکات ئەوانەی ناڕەزاییان هەیە، تا ئەو وادەیە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ی وت، وەزارەت تەنیا پێنج رۆژی دیاریکردووە و بە نیاز نییە ئەو وادەیە درێژبکاتەوە.

تا ئێستا ئەو زانکۆیانەی لینکی تانەدانیان کاراکردووە ئەمانەن:

بەشداربووانی زانکۆی سەڵاحەدین لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن

بەشداربووانی زانکۆی کۆیە لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی راپەڕین لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی هەڵەبجە لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی دهۆک لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی هەولێری پزیشکی لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی چەرمۆ لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی گەرمیان لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی زاخۆ بۆ خوێندنی ماستەر لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی زاخۆ بۆ خوێندنی دکتۆرا  لەم فۆڕمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

بەشداربووانی زانکۆی سۆران لەم فۆرمە دەتوانن تانە تۆمار بکەن.

تا ئێستا بەشێک لە زانکۆکان لینکی فۆرمی تانەدانیان بڵاونەکردوەتەوە.