لویس ئێنریكێ له پاریسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ لویس ئێنریکی ئیسپانی تەواو کردووه، بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی “لۆ پاریزیان”ی فه‌ڕه‌نسی پشتڕاستی کردەوە، ئێنریکی ئەمڕۆ سێشەممە لە پاریسە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان لە بارەگای سەرەکی یانەکە واژۆ بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لە 29ی حوزەیران سەردانی پاریسی کردووە بۆ پشکنینی بارەگا نوێیەکە بۆ مەشقەکانی تیپەکە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە لویس ئێنریکی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز واژۆ دەکات و تا هاوینی 2025 راهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پاریس لەگەڵ کریستۆف گالتیێی راهێنەری پێشووی یانەکە ئامادەیە، هەروەها گرێبەستی ئینریکی بە هۆكاری كێشه‌كانی راهێنه‌ری پێشوو رانه‌گه‌یاندراوه، كه له باره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر موسڵمانان و ره‌شپێسته‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.