بژمێرەکان لە کاتى سەرژمێریدا
لە هەولێر لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردن
دووشەممەی داهاتوو بژمێرەکانی سلێمانی شایستەی دارایی وەردەگرن
964+
توانا نەقی
هەفتەی داهاتوو رۆژی دووشەممە 20.1.2025 شایستەی دارایی بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری لە پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە دابەشدەکرێت و لە هەولێریش دەستکراوە بە دابەشکردن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە رێگەی لیژنەی دابەشکردنی موچە لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەست دەکرێت بە پێدانی موچەو میوانداری بەشداربوونی خولەکان.
دەشڵێت، موچەی مانگێکیان 250 هەزار دینارە و دوو هەزار دینار وەک رسوماتی لێبڕین دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و 80 هەزار دینار شایستەی بەشداریکردنی هەشت رۆژی خولی راهێنان وەردەگرن.
دڵزار حەمە ساڵح بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە 964ـی وت، لە پارێزگای هەولێر لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنی شایستەی دارایی توێژەر و بژمێرەکانی سەرژمێری.
وتیشی، ژمارەیان زۆرە و کاتی دەوێت ئەمڕۆ ئەوانەی سەر بە شارەوانی یەکن لەگەل دەورووبەر دابەشکراون.
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ستافەکە پێکهاتوون لە بەڕێوبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، توێژەر و بژمێر، توێژەر و بژمێرەکەنا بە پارەی خولەکەیانەوە 330 هەار دینار وەردەگرن بەڵام بەرێوەبەر و یاریدەدر 250 هەزار دینار وەردەگرن.
زیاتر روونی کردەوە، بەڕێوبەر لە مانگی 8ـەوە بۆی حسابە، یاریدەدر لە مانی 9ـەوە و توێژەر و بژمێرەکان لە مانگی 11ـەوە بۆیان هەژمار کراوە.
کەسی وەرگر دەبێت خۆی ئامادەبێت و ئەم بەڵگانە لەگەڵ خۆی بەرێت:
– ئەستۆپاکی پێدانەوەی تابلێت.
– کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.