قیرتاوکردنی گەڕەکێک لە سلێمانی - وێنە: 964
لە سلێمانی 100 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەمساڵ 100 هەزار مەتر دووجا لە ناو شاری سلێمانی قیرتاو کراوە و شارەوانییەکەشی دەیەوێت ئەمساڵ قیرتاوی زۆرتر بکەن.
ساڵی رابردوو 300 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە و پلانی شارەوانیی سلێمانی ئەوەیە ئەمساڵ زیاتر قیرتاو بکەن.
کارگەی قیری تانجەرۆ تەنیا کارگەیە، کە تایبەتە بە شارەوانیی سلێمانی و قیری بۆ بەرهەم دەهێنێت.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەمساڵ پلانمان هەیە قیری زیاتر بکرێت لە چاو ساڵی رابردوو.
وتیشی، “ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینەوە لە مانگی پێنجەوە دەستمان بە قیرکردن کردووە و تا مانگی 12 بەردەوام دەبین”.