سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
+964
شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ یانه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه گه‌ڕانده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٧ی كانوونی یه‌كه‌م، بڵند شه‌فیق سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ رایگه‌یاند، نادادپه‌روه‌ری له پێدانی هاوكارییه داراییه‌كانی حكومه‌تی كوردستان بۆ یانه‌كان هه‌یه.
ئه‌و نموونه‌ی به یانه‌كانی هه‌ولێر و سیروانی نوێ هێنایه‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی باشتر هاوكاریكراون، به‌ڵام یانه‌كه‌ی ئه‌و به پێی پێویست هاوكاری نه‌كراوه و ئێستا كێشه‌ی داراییان هه‌یه.
بڵند شه‌فیق باسی ئه‌وه‌شی كرد، خه‌ڵكانیك هه‌ن ماوه‌ی ساڵێكه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یانه‌كه‌ی و هه‌وڵی تێكدانی بارودۆخی یانه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا نه‌یانه‌وێت وه‌ڵامی كه‌س بده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی زاخۆ و شاره‌كه‌یان.
“حه‌زده‌كه‌م ده‌سته‌ی كارگێڕیی ئێستای یانه‌ی زاخۆ و هه‌موو سه‌رۆك و ده‌سته‌كانی پێشوو، بێن و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری یانه‌كه به‌راورد بكه‌ن، ئایا كێ به شێوه‌یه‌كی دروست كاری كردووه و كێ به خراپی كاری كردووه”، بڵند شه‌فیق وای وت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه‌ی نییه له خولی عێراقدا.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی تۆپی پێی نایابی عێراقدا بارودۆخی باش نییه، له ٨ یارییدا ٥ یاریی دۆڕاندووه و ته‌نیا بردنه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو یه‌كسانبوون.