لەسەر سووتاندنی باخەکەی دەستگیر کرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە گوندی کانی ساردی سەر بە ناحیەی سیتەک، کەسێک کە خاوەنی باخە لە ناوچەکە، بە تۆمەتی خستنەوەی ئاگر دەستگیر کرا.

دەستگیرکراوەکە تۆمەتبارە بە خستنەوەی ئاگرێک کە بووەتە هۆی سووتانی 30 دۆنم پوش و پاوان و باخەکەی خۆی لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بەهاوکاری خەڵکی گوندەکە و ئاگرکوژێنەوەی سیتەک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا سێ کەس کە گومانیان لێدەکرێت هۆکاری کەوتنەوەی بەشێک لە ئاگرەکان بن لە سنووری شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکراون.