تەرمی هاوڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە، کە رۆژی هەینی لە کاتی مەلەکردندا خنکابوو.
هاوڵاتییەکە له نهتهوهی عەرەبە و دانیشتووی بەغدادیه، بە سەردان هاتبوونە ناوچەی دوکانی گەشتیاری لە پارێزگای سلێمانی
عەمید عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە تۆڕی964ی وت، کەسهكه ناوی سەجاد حەسەن غافرە و تەمەنی 18ساڵە.
ئەوەشی وت، ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی گشتی دوکانە و بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێ دەکرێت، تا رێکاری لێکۆڵینەوەکان تەواو دەکرێن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان ئاماژەی بەوەش کرد، دۆسیەی کەسی بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و وتەی دایک و باوکی وەردهگیرێت، دواتر لەسەر بڕیاری دادوەر دەمێنێتەوە، كه چ كاتێك تەرمەکەیان رادەست بکاتەوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا