چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری بەڕێوەن
لە سنووری ئامێدی شوێنی مانەوەی گەشتیاران وەک پێویست نييە
964+
هێژین فەتاح – دهۆک
لە سنووری قەزای ئامێدی و ناحیەکانی سەر بە قەزاکە، کە پڕە لە شوێنی مێژوویی و گەشتیاری و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن، بەڵام لەبەر نەبوونی شوێنی مانەوە، ناچار دەبن بە شەو بگەڕێنەوە هوتێل و مۆتێلەکانی سەنتەری دهوک
قەزای ئامێدی چەندین شوێنی گەشتوگوزاری تێدایه، ناوبانگی لە سەر ئاستی عێراق بە گشتی و لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هەیە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە سەر ئاستی عیراق بە گشتی سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی قەزاکە دەکەن و ژمارەکەش ساڵانە زیاد دەکات.
حەمید ئامێدی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بۆ 964 دەڵێت، هه‌ندێك شوێنی مانه‌وه، وه‌ك هوتێل له سه‌رسه‌نگ 80% نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و مانگی 11ی داهاتوو به رووی گه‌شتیاران و میوانان ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها هوتێل سۆلاڤ، كه كۆنه و بڕیاره تێكبدرێت و دووباره دروست بكرێته‌وه، بۆ شوقه‌كانی سۆلاڤیش ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگیراوه و ئیشی تێدا ده‌كرێت، جگه له‌وه هوتێلی ئاڤا له دێره‌لوك بۆ پێشوازی گه‌شتیاران به‌م زووانه ئاماده ده‌بێت.
رووبەری گشتیی قەزای ئامێدی 2716 کیلۆمەتر چوارگۆشه‌یه، لە 6 ناحیە و 382 گوند پێکدێت، چوار رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌یه و دووری له پارێزگای دهۆك 63 كیلۆمه‌تره، كۆمه‌ڵێك شوێنی گەشتیاری لەخۆدەگرێت، وەک هاوینه‌هه‌واره‌كانی ئاشەوا، گەلی گەرەگو، گەلی زێوە، ئەشکەوتی ئێنیشکێ، سیارەتیکا، دووکەرێ، و ڤین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا