جەژن.. لە جۆلانەوە بۆ ئەسپسواری
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە گەڕەکی زەرگەتەی کۆن لە شاری سلێمانی منداڵان لە جیاتی جۆلانە ئەسپسواری دەکەن.
کەسێک ئەسپێکی هێناوەتە گەڕەکەکە و منداڵان لێیکۆبوونەوە و دڵیان خۆشە.
جەژنی ساڵان لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا جۆللانێ دادەندرا و منداڵان بە جەژنانەکانیان جۆلانێیان دەکرد.
هیوا ئەکرەم، خاوەنی ئەسپەکە بە 964ی راگەیاند، جەند جەژنێکە ئەو ئەسپە بەکاردەهێنێت و منداڵان ئەسپسواری دەکەن و دڵیان زۆر پێیخۆشە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر سێ سەد مەترێک، هەزار دینار وەردەگرێت و ئەمڕۆ زیاتر لە 100 منداڵ ئەسپسواریان بە ئەسپەکەی کردووە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق