سلێمانى
لە رێگەى پایسکیلسوارییەوە هەڵمەتى گەڕانەوەى منداڵان بۆ خوێندن ئەنجامدرا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
رێكخراوی ئینتەرسۆس بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی منداڵانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی سلێمانی، هەڵمەتێكی گەڕانەوە بۆ خوێندن بۆ منداڵانی پەنابەری سوریى و منداڵانی خانەخوێ راگەیاند.
ماریا یاسین، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی رێكخراوى ئینتەرسۆس بە 964ـى وت، بەپاڵپشتی كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان UNHCR، ئەمڕۆ چالاكییەكی پاسكیلسواریمان رێكخست وەك بەشێك لە هەڵمەتی گەڕانەوەى منداڵان بۆ خوێندن كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وە بەڕێوەدەچێت.
وتیشی،” وەرزش و هونەر بەشێكی گرنگی پڕۆسەی خوێندنن، ساڵانە لەناو قوتابخانەكان و دەرەوەی قوتابخانەكانیش ئەم جۆرە چالاكییانە بۆ منداڵانی پەنابەر رێكدەخەین”.
ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتی گەڕانەوى منداڵان بۆ خوێندن بۆ ماوەی 40 رۆژ و تا 16.11.2024 بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح