بەم جەژنە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیرکرا

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەتۆمەتی دزیکردن کەسێکیان دەستگیرکردووە، مادەی هۆشبەری لابووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەیەکەم رۆژی جەژندا ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوە.

ئەو تۆماتبارەی دەستگیرکراوە ناوەکەی (ع ، م ، أ) و ئاسایش رایگەیاندووە بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.

ئاسایش دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا مادەی هۆشبەر و کەرەستەی تایبەت بە شەڕکردنی پێبووە.